简体中文
繁體中文
English
Pусский
日本語
ภาษาไทย
Tiếng Việt
Bahasa Indonesia
Español
हिन्दी
Filippiiniläinen
Français
Deutsch
Português
Türkçe
한국어
العربية
پەرلەمانتارێکی عێراق: هیچ کێشەیەک لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەماوە
الملخص:ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی پێهاتوە و هیچ بیانویەکیش بۆ دواکەوتنی موچە نەماوەتەوە و دەشڵێت، "بەردەوام دەبین لەهەوڵەکان بۆ گێڕانەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران و چەند رێگایەکی دیکەش ماون کە بگیرێنەبەر بۆئەو مەبەستە".

د.بڕیار ڕەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری خەندان ئامادەی بون رایگەیاند، دوای پەسەندکردنی بودجە، گەشەیەکی ئابوری لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش دێتە ئاراوە، ئەمەش لای هەموان رون دەبێت، ئەگەر بیانوش بهێندرێتەوە تاڕادەیەک نامەنتقین، چونکە بودجەی ساڵانەی هەرێم ترلیۆنێک و 500 ملیارێک دینارە، جگە لە 50%ی داهاتی خاڵە سنوریەکان و داهاتە ناوخۆییەکان کە لەساڵی 2020 بەنزیکەی چوار ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە، هەروەها بودجەی سیادی هەیە کە تێیدا بڕی 220 ملیار دینار بۆ پێشمەرگە تەرخانکراوە، سەرەڕای پارەی هاوپەیمانان، هەروەها لەڕێگەی بودجەی حاکیمەوە دەرمان و بەشەخۆراک رەوانە دەکرێت.
وتیشی، “ئەوەی کێشەی سەرەکی بو، لە 2014ەوە حکومەتی هەرێم بەلێبڕین و پاشەکەوت، موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، ئێستا ئەم کێشەیە کۆتایی دێت، موچەی هاوڵاتیان لەکاتی خۆیدا دێت، هەر بابەتێکیش بهێندرێتە ئاراوە کە ئەو بەشە بودجەیە بەش ناکات، هیچ ئەسڵ و ئەساسی نیە و بۆ شێواندنی دۆخەکەیە”.
ئەوەشیخستەڕو، “ لەگەڵ جێگیرکردنی ماددەی 13 بڕگەی هەشت کە وەک فراکسیۆنی یەکێتی جەختمان لەسەریکردەوە، دەبێت ئەولەوییەت بۆ موچە بێت و ئەو بەشە بودجەیەی دێت نابێت حکومەتی هەرێم پاساو بهێنێتەوە بۆ قەرز و پرۆژەکان خەرجی بکات، بەڵکو ئەولەویەت بۆ موچە دەبێت، ئەگەر نادادپەروەری بەرامبەر بە پارێزگایەک کرا، سەرۆک وەزیران دەستوەردان دەکات بەتەمویلیشیەوە، واتە ئەو غەدرەی چەند ساڵێکە بەرامبەر بە سلێمانی دەکرێت وەک ئەوەی سلێمانی لەهەرێمێکی دیکە بێت و پارێزگاکانی دیکە شەقامی جۆراوجۆریان بۆ بکرێت و لە سلێمانیش بودجە بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک نەبو، ئەمە نامێنێت ئیتر”
سەبارەت بەناردنی نەوت و بەنزین بەهەمان نرخی ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق، د. بڕیار رەشید ئاشکرایکرد، “دوای ئەوەی نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا دەکرێت چاوەڕواندەکەین لیترێک بە 150 دینار بدرێتە هاوڵاتیانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە جگە لەوەش لیترێک بەنزین بە 450 دینار رەوانەی هەرێم بکرێت، واتە ئەوەی لە عێراق هەییە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمیش هاوشێوە بێت و سودمەندبن”.
لەبارەی گێڕانەوەی پاشەکەوتی موچە، د. بڕیار رەشید رایگەیاند، “دەتوانین گێڕانەوەی پاشەکەوت بەپرۆژەیاسایەکی جیاواز بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەرزبکرێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت، جگە لەوەش حکومەتی هەرێم دەتوانێت بەبڕیارێک پاشەکەوت بگەڕێنێتەوە، یان دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان بەبڕیارێک حکومەت پابەندبکرێت بەدانەوەی پاشەکەوت، چونکە ئەم مافە مافێکی زەوتکراوی هاوڵاتیانەو ئەمڕۆ بێت یان سبەی دەیگەڕێنینەوە، بەڵام ئەو دژایەتیەی بڕگەی گێڕانەوەی پاشەکەوت کرا لەلایەن هەندێک لایەنی سیاسیەوە هۆکاربو بۆئەوەی لەناو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 جێگیربکرێت”.

عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.
قراءة المزيد

تُصدر جهة تنظيم الاتصالات في دبي تنبيهًا بشأن تزايد عمليات الاحتيال باستنساخ الأصوات وانتحال صفة الم
فيديو توعوي على منصة X يوضح كيف تُستغل تقنية استنساخ الصوت لسرقة البيانات البنكية؛ الجهات الحكومية لا تطلب معلومات سرية عبر مكالمات مفاجئة.

إلغاء Admirals لترخيصها في الإمارات كجزء من إعادة هيكلة عالمية
ألغت Admirals ترخيصها الصادر عن FSRA في الإمارات وباعت فرعها الأسترالي ضمن خطة إعادة هيكلة في عام 2025.

مراجعة Capital.com 2025: هل هم نصابين؟ تحقق من الترخيص الرسمي وتقييمات المستخدمين الحقيقية
هل تُعد Capital.com آمنة فعلًا في 2025؟ اكتشف التراخيص العالمية، نتائج التحقق الميداني، شكاوى المستخدمين، ونقاط القوة والضعف في مراجعة واحدة موضوعية.

عودة احتيال بعنوان «كناري وارف»: الـFCA تكشف أكثر من 20 منصة فوركس مقلّدة بقوالب موحّدة
تكشف هيئة السلوك المالي البريطانية (FCA) عن أكثر من 20 موقع فوركس احتياليًّا متطابقًا يستخدم عناوين مزيفة في كناري وارف. تعرّف إلى مخاطر الوسطاء غير المرخّصين، واكشف قوالب المنصات المقلّدة، واستخدم WikiFX لإجراء تحقّقات فورية. ابقَ آمنًا في الأسواق المتقلّبة.
