简体中文
繁體中文
English
Pусский
日本語
ภาษาไทย
Tiếng Việt
Bahasa Indonesia
Español
हिन्दी
Filippiiniläinen
Français
Deutsch
Português
Türkçe
한국어
العربية
الملخص:بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بانكی رافدەین بڕی قەرزی خانوبەرە بۆ مەبەستی دروستكردن و نۆژەنكردنەوە، كڕینی خانوی نیشتەجێبون، یان كڕینی پارچە زەوییەك دەدرێت بە هاوڵاتیان.
بانكی رافدەین ئەمڕۆ چوارشەممە وردەكاریی پێدانی قەرزی خانوبەرەی بەهاوڵاتیان راگەیاند كە بڕەكەی تا 150 ملیۆن دینتارە و مەرجەكانیشی دیاریكرد كە یەكێك لەمەرجەكانیش لەماوەی 15 ساڵدا دەبێت قەرزەكە بگێڕدرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بانكی رافدەین بڕی قەرزی خانوبەرە بۆ مەبەستی دروستكردن و نۆژەنكردنەوە، كڕینی خانوی نیشتەجێبون، یان كڕینی پارچە زەوییەك دەدرێت بە هاوڵاتیان.
مەرجەكانی پێدانی قەرزی خانوبەرە:یەكەم:
زۆرترین بڕی قەرز 150 ملیۆن دینارە، بۆ ئەو مەبەستانەی خوارەوەا- لە 50 ملیۆن دینارەوە بۆ 75 ملیۆن دینار بۆ مەبەستی كڕینی پارچە زەوییەك، پلەبەندی لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات.
ب- لە 15 ملیۆن دینارەوە بۆ (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی بیناسازی و نۆژەنكردنەوە دەدرێتە هاوڵاتیان و لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات.
ج- لە 50 ملیۆن دینارەوە بۆ 150 ملیۆن دینار بۆ مەبەستی كڕینی خانوی نیشتەجێبون دەدرێت، لە پێنج ملیۆن دینار دەستپێدەكات.
دوەم:
ڕێژەی سود (6%) لەسەر قیستی قەرزەكان دەبێت سێیەم: ماوەی دانەوەی قەرزەكە (15) ساڵەچوارەم:
گەرەنتی قەرز، بەپێی ئەو پۆلانەی كە بەخشینەكان دەیگرێتەوە، بەم شێوەیەی خوارەوەا- ئەو فەرمانبەرانەی موچەكانیان بە تایبەتی لە بانكی رافدەین دانراوە، گەرەنتی ماستەركارت و بەڵگەنامەی خانوبەرەیە بۆئەوەی بە ڕەهن لە بەرژەوەندی بانك وەك ڕەهنێكی زەمانەت بە پلەی یەكەم (بڕی قەرز +25%)
ب- بۆ هاوڵاتیان گەرەنتی بریتیە لە پێشكەشكردنی كەفیلێك كە موچەكەی لە بانكی ڕافیدەین بێت و پێشكەشكردنی بەڵگەنامەی خانوبەرە بۆ ئەوەی ڕەهن بكرێت لە بەرژەوەندی بانك وەك ڕەهنێكی ئەمنی پلە یەك (بڕی قەرز +25%).
ج- ئەو خانەنشینانەی تەمەنیان لە چوارچێوەی تەمەنی بیمەدایە لە كۆتایی ماوەی قەرزەكەدا دەتوانن وەریبگرن
بانكی رافدەین ئەوەشی ئاشكراكردوە، گەرەنتییەكە دەبێتە ماستەر كارت و بەڵگەنامەی خانوبەرە كە بە ڕەهن لە بەرژەوەندی بانك وەك ڕەهنێكی زەمانەت لە پلەی یەكەم (بڕی قەرزەكە + 25%) دادەنرێت.
عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.
استكشف حقيقة وعود منصة GlobTFX بالعوائد العالية، وكشف الإشارات التحذيرية والتفاصيل الكاملة حول عملياتها.
بانكوك، تايلاند — في هذا القلب النابض لآسيا، على وشك أن تبدأ فعالية ضخمة تجمع نخبة التكنولوجيا المالية من جميع أنحاء العالم. سيُفتتح معرض WikiEXPO، الذي تنظمه شركة WikiGlobal الشهيرة عالميًا في مجال خدمات التكنولوجيا المالية، رسميًا في السابع من سبتمبر. يهدف هذا الحدث، الذي يحمل شعار "أعمق وأغنى"، إلى استكشاف إمكانيات السوق المالي في تايلاند وربط الحكمة التجارية العالمية بالفرص.
حققت الشركة 5.14 مليون فرنك سويسري من الأنشطة التجارية، وأنهت الفترة بأرباح بلغت 80,815 فرنكًا سويسريًا. ومع ذلك، قفزت قيمة أصولها إلى 218.4 مليون فرنك سويسري.
حذرت الهيئة القبرصية من مواقع احتيالية تنتحل هوية المؤسسة، كما نبهت المستثمرين من تأييدات مزيفة من مشاهير على وسائل التواصل الاجتماعي، داعية إلى توخي الحذر.