الملخص:ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەرزبوەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە وەبەرهێنەران سەرنجیان لەسەر چاوەڕوانییەکانی زیادبونی دابینکردنی نەوتە لەلایەن بەرهەمهێنەرە گەورەکانی نەوتەوە، ئەوەش یارمەتیدەربو بۆ پێچەوانەکردنەوەی زیانەکانی پێشوتر کە بەهۆی ترسی بەرزبونەوەی ڕێژەی سود لەلایەن ئەمریکاوە زیان بە خواست لەسەر بەرهەمەکە بگەیەنێت.
" />ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەرزبوەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە وەبەرهێنەران سەرنجیان لەسەر چاوەڕوانییەکانی زیادبونی دابینکردنی نەوتە لەلایەن بەرهەمهێنەرە گەورەکانی نەوتەوە، ئەوەش یارمەتیدەربو بۆ پێچەوانەکردنەوەی زیانەکانی پێشوتر کە بەهۆی ترسی بەرزبونەوەی ڕێژەی سود لەلایەن ئەمریکاوە زیان بە خواست لەسەر بەرهەمەکە بگەیەنێت.
هەروەها بەڵێنی هاندانی ئابوری لە چین کە دوەمین گەورەترین بەکارهێنەری نەوتە لە جیهاندا، پاڵپشتی بوژاندنەوەی نرخی نەوت کردوە.
نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 83 دۆلار و 77 سەنت
نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 85 سەنت بەرزبوەوە کە دەکاتە 1.03% و گەیشتە 83 دۆلار و 77 سەنت، هاوکات نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 93 سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە 79 دۆلار و 71 سەنت.
دوێنێ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی
دوێنێ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای ئەوەی داتاکان دەریانخست کە کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا کەمتر لەوەی پێشبینی دەکرا دابەزین و بانکی فیدراڵی ڕێژەی سوودی بە چارەکێک لەسەدا بەرزکردەوە و دەرگاکە بۆ بەرزبوونەوەی دیکە بە کراوەیی هێشتەوە.
پێشبینی دەکرێت لە ئەمڕۆ پێنجشەممەدا بانکی ناوەندی ئەوروپا بۆ نۆیەمین جار لەسەریەک ڕێژەی سود بەرزبکاتەوە
هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ئەمڕۆ پێنجشەممەدا بانکی ناوەندی ئەوروپا بۆ نۆیەمین جار لەسەریەک ڕێژەی سود بەرزبکاتەوە، ئەوەش ڕەنگە کۆتایی توندکردنەوەی سیاسەتەکان نەبێت لە نێوان هەڵاوسانی بەردەوامدا.
نرخی نەوت بۆ ماوەی چوار هەفتە بەرزبوەتەوە، ئەوەش پاڵپشتیی نیشانەکانی توندی دابینکردنی نەوت دەکات، کە تاڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانەوە لەلایەن سعودیە و ڕوسیا هەیە.