简体中文
繁體中文
English
Pусский
日本語
ภาษาไทย
Tiếng Việt
Bahasa Indonesia
Español
हिन्दी
Filippiiniläinen
Français
Deutsch
Português
Türkçe
한국어
العربية
پارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم و دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات
الملخص:وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەغدا 400 ملیار دیناری بۆ موچەی فەرمانبەران رەوانەکرد و رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕی 400 ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕەشیدو ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕۆژی یەکشەممە بە وەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دەکرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی یەکشەممە بە وەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دەکرێت.دوێنێ نوسراوی خەرجکردنی 400 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێم ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق و هەردو بانکی رەشید و رافیدەین کرا
دوێنێ حەمید نەعیم، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی خەرجکردنی 400 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق و هەردو بانکی رەشید و رافیدەین کرد، ئەمڕۆش پارەکە گەیشتە هەرێمی کوردستان.وەزیری دارایی عێراق بڕیارێکی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە دەرکرد
وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا سەرجەم فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری بانکەکان رۆژی شەممە دەوام بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی موچەی مانگی (حوزەیران/6)ی 2023ی فەرمانبەران.بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، تەیف سامی بڕیاریداوە فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی رۆژی شەممە 17ی (حوزەیران/7) دەوام بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتی دارایی داوای لە یەکەکانی خەرجکردن لە سەرجەم وەزارەت و پارێزگا و دامودەزگاکانی نەبەستراو بەوەزارەتەکان کردوە، پەیوەندی بە بەشی وردبینی یەکەکانی ژمێریارییەوە بکەن، ڕێکارەکانی دارایی مانگانە تەواو بکەن و خشتەی وردبینی پەسەندکراو تەواو بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی مانگی (حوزەیران/6)ی فەرمانبەرانی عێراق دواکەوتوە، وەزیری داراییش لەبارەی زیاتر دواخستنی دابەشکردنی موچەوە هۆشداریدەدات و فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری وەزارەتەکەی پابەندی دەوامکردن، لەرۆژانی پشو دەکات.

عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.
